وەزیری گواستنەوەی
تورکیا نیازی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی نوێی سنوری و دروستکردنی هێڵی
ئاسنی لەگەڵ عێراق ئاشکراکرد.
بە گوێرەی ئاژانسی
"ئەنادۆڵۆ"ی تورکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١، عادل قەرە
ئیسماعیل ئۆغلۆ، وەزیری گواستنەوەی تورکیا لە پەرواێزی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا
عێراقییەکەی رایگەیاند:" بە ئامانجی پێکهێنانی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ عێراق
و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری، هەردوولا پلانمان بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی نوێی سنوری
و دروستکردنی هێڵی ئاسنی لە نێوان هەردوو وڵات هەیە".
هاوکات، ئاژانسی
"ئەنادۆڵۆ" بڵاویشیکردووەتەوە:" ناسر حسێن بەندەر، وەزیری
گواستنەوەی عێراق ویستی وڵاتەکەی بۆ پێکهێنانی هەمانگییەکی پتەو لەگەڵ تورکیا لە
بوارەکانی گواستنەوەی ئاسمانی و زەمینی و هێڵی ئاسنی خستەڕوو، هیواشیخواست بە
زوترین کات هێڵی ترانزێت لە نێوان هەردوو وڵات بکرێتەوە".