وەزارەتی دارایی و
ئابووری هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی موچەی ساڵەکانی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ و موچەی حەوت مانگی ساڵی ٢٠٢٠ دەرکرد.
بە گوێرەی نوسراوێکی
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کە رێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ و ئیمزای ئاوات
شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاردراوە موچەی مانگەکانی ساڵی دارایی ٢٠١٦ و
٢٠١٧ وەک خۆی و بە موچەی شایستەی نەدراو بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی لەتەرازووی
پێداچوونەوەی ساڵانی دارایی (٢٠١٦ - ٢٠١٧) بە موچەی شایستەی نەدراو تۆمارکراوە و لە
بەیاننامەی دارایی ئاماژەی پێکراوە.
هاوکات، بڕیاردرا موچەی مانگەكانی
(ئایار، حوزهیران، تهمموز، نیسان، ئاب، تشرینی دووەم و کانونی دووەم)ی ساڵی ٢٠٢٠
كه لهلایهن حكومهتی فیدڕاڵهوه خهرجنهكراوه بكرێته (الدائنون).
ئاماژە
بەوەشکراوە:" ئەم رێنماییانە جێبەجێدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان
بڵاودەکرێتەوە".