مەسرور بارزانی:سەرەداوی باشمان لەسەر هێرشبەرەکانی هەولێر دەستکەوتووە

کوردستان 25/02/2021

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرەداوی باشیان لەسەر ئەو کەسانە دەستکەوتووە کە ‌هێرشە مووشەکییەکەی سە هەولێریان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوبات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەمەراسیمی کردنەوەی سەقامی ١٥٠مەتری هەولێر رایگەیاند:"لەدوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر، سەرەداوی باشمان دەستکەوتووە، لایەنی پشت هێرشەکەمان دەستنیشانکردووە، بەڵام لەبەر رەوتی لێکۆڵینەوەکان نامانەوێت ئاشکرایبکەین".

باسیلەوەشکرد:"زانیارییەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان هاوبەشی پێکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا