نەڤید زەردی لەگەڵ لۆکە دەردەکەوێت

هەمەرەنگ 25/02/2021

Alternate Text

بڕیارە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی ئەمشەو نەڤید زەردی، هونەرمەندی لاوی کورد گۆرانییەکی نوێی لەگەڵ هونەرمەند شاناز (لۆکە) بە ناوی "شەرم مەکە" بڵاو بکاتەوە.
نەڤید زەردی هونەرمەندی لاوی کورد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ئاشکرایکردووە:" کاتژمێری ٨:٣٠ خولەکی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان گۆرانی "شەرم مەکە" بڵاودەبێتەوە کە بە شیوازی دوێت لەگەڵ خانمە هونەرمەند شاناز تۆماریکردووە".
نەڤید زەردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و ماوەی چەند ساڵێکە بە بڵاوکردنەوەی چەندین گۆرانی و کلیپ هەوادارێکی زۆری بە تایبەت لە نێو گەنجان پەیداکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا