دوو بازرگانی چەکی نایاسایی دەستگیرکران

عێراق 25/02/2021

Alternate Text

لە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسدا دوو بازرگانی چەکی نایاساییی لە شاری بەغداد دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوبات، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندووە:" لە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی لیوای حەوتی فیرقەی دووی پۆلیسی فیدڕاڵی لە شاری بەغداد دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە چەکی نایاسایی دەستگیرکردووە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:"ئۆپراسیۆنەکە بە هاوکاری زانیاری هەواڵگری بووە و لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا دەستیش گیراوە بەسەر هەشت دەمانچەی بی مۆڵەتدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا