حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی ١٧١ پزیشکی ڤێتەرنەری دەکات بە هەمیشەیی.
ئەمڕۆ پێنچشەممە ٢٥ی شوبات، حسێن حەمە کەریم،
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە BMC راگەیاند:" بە هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ،
ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بە هەمیشەییکردنی ١٧١ پزیشکی ڤێتەرنەری نیشانداوە".
ناوبراو باسیلەوەشکرد:" بەشێکی زۆر لەو
پزیشکانە ماوەیەکی زۆرە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت بەستووە بەشێوەیەک پزیشک هەیە لە ساڵی
٢٠١٣ەوە گرێبەستی ئەنجامداوە".