ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، پارەی گەنمی
جوتیارانی هەرێم لە بەغداد وەرگیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوبات، د. بەختیار
شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە:"ئێوارەی
ئەمڕۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە بەغداد وەرگیراوە".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" بەردەوام هەوڵەکانمان لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدەستهێنانی شایستە
داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بووە".