سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی عێراق
رایگەیاندووە، نوێنەرانی گۆران لە ناو دەسەڵات هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر راگیراوانی
بادینان نییە و بەرگریان لە هەڵسوراوەکانیشیان پێناکریت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوبات، یوسف محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: "نوینەرانی گۆڕان
لەناو دەسەڵات لە هەولێر هیچ هەڵوێست و کاردانەوەیەکان بەرامبەر زیندانیکراوانی
بادینان نەبووە و ناتوانن بەرگریش لە ئەندامانی حزبەکەیان بکەن".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە: "بەشێک لە
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ناچارکراون زێدی خۆیان جێبهێڵن و بێدەنگی لە پێشێلکردنی
ئازادییەکان لادانێکی ترە لە بۆچونە سەرەتاییەکانی گۆڕان".