لەدوای ئەوەی بە هۆی سێ دۆسیەوە بەیان غەریب ناسراو بە (
بەیۆ ) دەستگیرکرا لە ئێستادا هیچ پارێزەرێک ئامادەنییە لە دادگا بەرگری لێبکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوبات:" چەند میدیایەک
رایانگەیاندووە:" سەرەڕای ئەوەی چەندین جار بەیان غەریب داوای پارێزەری
کردووە، بەڵام هیچ پارێزەرێک ئامادەنییە لە دادگا پارێزگاری لێبکات".
هاوکات، باسلەوەشکراوە:" لەئێستادا بەیان لەژێر
لێکۆڵینەوەدایە و ئەگەری هەیە بە پێی ماددەی سێی ژمارە ٢٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی لەساڵێکەوە بۆ ١٠ ساڵ زیندانی سزابدرێت".