نەخۆشێکی ئەمریکی سێ هاوڵاتی لە ویلایەتی
ئۆکلاهۆما دەکوژێت و دڵی یەکێک لە کوژراوەکان لەگەڵ پەتاتە دەکوڵێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوبات، میدیا
ئەمریکییەکان رایانگەیاندووە:" پۆلیسی ویلایەتی ئۆکلاهۆما کەسێکیان بەناوی
لورنس بول ئەندرسونی تەمەن ٤٢ ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی سێ کەس دەستگیرکردووە کە یەکێک
لە کوژراوەکان مامی خۆیەتی".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" تۆمەتبارەکە
نەخۆشی ( الثنائي القطب ) دوو کەسایەتی هەبووە و لەدوای کوشتنی
دراوسێیەکی ماڵی مامی دڵی کوژراوەکەی کوڵاندووە و ویستوویەتی دەرخواردی مامی و کچە
مامەکەی بدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی رەتیان کردووەتەوە دڵەکە بخۆن ئەوانیشی
کوشتووە".