ئەو گروپەی هێرشیانکردە سەر هەولێر بۆردومانکران

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بۆردومانی ئەو گروپەیان کردووە کە هێرشیانکردە سەر هەولێر.

ئەمڕۆ هەینی، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپێک لەسەر سنوری عێراق-سوریا بۆردومانکراون".

ئاشکراشیکرد:"ئەو گروپەی بە بۆردومانەکەوە بوون، هەمان ئەو گروپەن هێرشیانکردە سەر شاری هەولێر لە رێگەی مووشەکەوە".

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە، جەختیلەوەکردەوە:"هێرشەکە پلان بۆ داڕێژراو بووە و خودی سەرۆکی ئەمریکا ئاگادارکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا