بۆ کۆتا جار شاندی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغداد

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

بڕیارە سەرەتای هەفتە، شاندی هەرێم بۆ کۆتاجار بۆ گفتوگۆگردن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە بگەڕێتەوە بەغداد.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاندووە:"لەبارەی بودجە و پشکی هەرێم لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە".

ئاشکراشیکرد:" وەفدی دانوستانکاری کورد، ئەم هەفتەیە دەگەڕێنەوە و بەغداد کۆتا گفتوگۆکانیان ئەنجام دەدەن".

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە لە نزیکترین کاتدا پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ لە پەرلەمان تێبپەڕێندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا