باندێکی ترسناکی دزیکردن دەستگیرکران

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

ئاسایشی سلێمانی هەواڵی دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە بڕێکی زۆر پارەیان لە دوو کاسپکاری ناوبازاڕی شاری سلێمانی دزیوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکردووە کە لە هەشت کەس پێکهاتوون و دزیان لە دوو کاسپکاری ناو بازاڕ کردووە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" بڕی ئەو پارانەی باندەکە دزیویانە پێکهاتوون لە ٤٧ ملیۆن دینار و ٦٠هەزار دۆلار.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بەردەوامە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا