بەهۆی بوونی مەترسی تەقینەوە لە ناو بینای کاپیتۆڵ جارێکی دیکە پۆلیسی ئەمریکا دەخرێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
فەرماندەی پۆلیسی کاپیتۆڵ رایگەیاندووە:' بەگوێرەی زانیارییە سیخوڕییەکانمان، چەند لایەنێکی توندڕەو هەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوە و ئاژاوەگێڕی دەدەن لەناو بینای کاپیتۆڵ لەکاتی بەڕێوەچوونی وتاری سەرۆکایەتی تێیدا.
ئەمە لە کاتێکدایە ٦ی مانگی رابردوو لەکاتی رووداوەکانی واشنتۆن هەمان هەوڵ پووچەڵکرایەوە.