پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا لە دھۆک دەیان پارچە زەوی بەسەر کەسانی بەڕەگەز تورک دابەشکراوە و بڕی ٢٥ ملیۆن دیناریشیان وەک قەرەبوو پێدراوە.
ئەمڕۆ ھەینی، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١، شنۆ ئەشقی، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند:" ژمارەیەک خێزانی کوردی باکور و باشوری کوردستان لە کەمپێکی نێوان دیرەلۆک و شیلادزێ نیشتەجێن و بەشێکیان پێشمەرگەی ئەیلولن، ژمارەیەک خێزانی بەڕەگەز تورکیش بەھامشێوە بەھۆکارێکی نەزانراو لە کەمپەکەدا نیشتەجێن و بە بڕیاری بەرپرسانی ئەو پارێزگایە زەوی بەسەر ئەو خێزانە تورکانە و بڕی ٢٥ ملیۆن دینار دابەشکراوە".
ناوبراو راشیگەیاند:" تەنانەت ئەو خێزانە تورکانە موچەی خانەنشینی بە بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ دینار مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە، لە کاتێکدا موچەی مانگانەی خێزانە کوردەکانی نێو کەمپەکە تەنھا ٣٠٠ ھەزار دینارە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" زیاتر لە چوار مانگە بە یاداشتێک داوام لە حکومەت کردووە روونکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە بدات، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامم نەدراوەتەوە".