لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای کەلار گەنجێکی تەمەن ١٩
ساڵ لەدوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان
رایگەیاندووە:" بەهۆی پێکدادانی مینی پاسێک و ماتۆڕسکیلێک لەگەڕەکی
ئاوارەکانی قەزای کەلار شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە لەدوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی
لەدەستداوە و سەرنشینێکیش برینداربووە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە لەدایکبووی
ساڵی ٢٠٠١ بووە و ناوی ( عەلی ساڵح عەلی )بووە و لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی
ماددەی ٢٤ی هاتوچۆ بەندکراوە".