رووسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا لە سوریا دەربڕی

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 26/02/2021

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاشکرایکرد، تەنها چەند خولەکێک پێش ئەنجامدانی ‌هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر رۆژهەڵاتی سوریا، فەرماندە سەربازییەکانی رووسیا ئاگادارکرابوونەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" فەرماندە سەربازییەکانی رووسیا تەنها چوار بۆ پێنج خولەک پێش ئەنجامدانی ‌هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سوریا ئاگادارکرابوونەوە، ئەو رێوشوێنانەش هیچ سودێک بە پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا ناگەیەنێت".

ناوبراو راشیگەیاند:" بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ناشەرعییە و دژی هەموو یاسا نێودەڵەتییەکانە، بە تایبەتیش بڕیاری ژمارە ٢٢٤٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودوڵەتی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی سوریا".

ئەمەش لە کاتێکدایە، پاش وەرگرتنی دەسەڵاتی کۆشکی سپی لەلایەن جۆ بایدنەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا یەکەم هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر هێزەکانی نزیک لە ئێران لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە رۆهەڵاتی سوریا ئەنجامدا، پاش هێرشەکەش بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەدابوو کە ئەو هێرشەیان لە تۆڵەکردنەوەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ١٥ی شوباتی ئەمساڵی سەر شاری هەولێر ئەنجامداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا