منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان بە مردووی دۆزرایەوە

عێراق 26/02/2021

Alternate Text

تەرمی مندالێکی تەمەن حەوت ساڵان لە باکوری شاری بەغداد دۆزرایەوە و شوێنی ئەشکەنجە بە لاشەیەوە جێماوە.

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی شوبات، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندووە:" منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان لە ناوچەی سەبەع بور بە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە باکوری بەغداد بە مردووی دۆزراوەتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" منداڵەکە ماوەی سێ رۆژە بێسەروشوێنە و ئاسەواری ئەشکەنجە بە لاشەکەیەوە جێماوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا