ئەمڕۆ لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای
سلێمانی، لەلایەن ژمارەیەک شۆفێری ئۆتۆمبێلی ناسراو بە "ئۆف رۆد" لەسەر
ئاستی ناوچە جیایاکانی هەرێم نمایشی سەرکێشی لە ناوچە بەرز و شاخاوییەکان
بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١، هەڤاڵ
ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کە ئامادەی نمایشەکەبوو، بە BMC راگەیاند:"هیواخوازم سەرجەم بەشداربووانی ئەم نمایشانە بۆ ئەوەی سەلامەتی
خۆیان و ئامادەبووان بپارێزن، پابەندنی رێنماییەکانی سەلامەتی بن و پاش نمایشەکەش
لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و تەندروستی کۆدەبنەوە، بۆ
ئەوەی رێنمایی پێویستیان پێ بدرێت".
هاوکات، سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکە بە BMC راگەیاند:" لە کۆی زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێل، نزیکەی ١٣ ئۆتۆمبێلی بەهێز بۆ
بەشداریکردن لە پێشبڕکێکە دیاریکراون و شۆفێران لە سەرجەم ناوچە جیاجاکانی هەرێم
بەشدارییان تێیدا کردووە".