لەدوای زنجیرەیەک بەرزبوونەوەی بەرچاو
لەدراوی بیتکۆیندا ئەمڕۆ بەشێوەیەک دابەزی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بۆیەکەم
جارە بگاتەوە ئەو رێژەیە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی شوبات، میدیا جیهانییەکان
رایانگەیاندووە:" دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین رووی لە دابەزین کردووەتەوە
بەشێوەیەک ئەمڕۆ یەک بیتکۆیین گەیشتووەتە ٤٤ هەزار و ٤٥١ دۆلار".
هاوکات باسلەوەشکراوە:' ئەم دابەزینە
بەرچاوەی دراوەکە چاوەڕواننەکراو بووە بەشیوەیەک لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا
دابەزینی لەو شێوەیەی بە خۆوە نەبینیوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت:" لە سەرەتای ئەم
ساڵەوە دراوەکە بەڕێژەی ٦٠٪ بەرزبووەوە و نرخی یەک بیتکۆین نزیکەی بە ٦٠ هەزار
دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.