بازگەکانی هەولێر دادەخرێن

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

بەرپرسی بازگەکانی هەولێر راگەیاند، بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، سەرجەم بازگەکانی هەولێر لە کاتژمێر ٨:٠٠ ئێوارەی ئەمڕۆ تا کاتێکی نادیار بەڕووی پاسە گەشتیارییەکانی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێن.
ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١، سەلام ئیبراهیم، بەرپرسی بازگەکانی هەولێر رایگەیاند:"بەهۆی ئەوەی بەردەوام رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە بەرزبوونەوەدایە و  بەشێکی زۆریان توشبووی کۆرۆنا گۆڕاون، لە کاتژمێر ٨:٠٠ ئەمشەوە و تا کاتێکی نادیار سەرجەم بازگەکانی عێراق بەڕووی پاسە گەشتیارییەکانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێن".
ئەم رێککارانەی لایەنە ئەمنییەکانی هەولێر لە کاتێکدایە، لە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاردرا هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ شارەکانی هەرێم سنوردار بکرێت.
شایەنی باسە، ماوەی چەند رۆژێکە رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەرزبوونەوەدایە و تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٤ توشبووی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەولێر تۆمارکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا