زانا مەلا خالید: لایەنەکانی دیکە دەستوەردان لە کاری دادگا دەکەن

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاندووە، سەرۆکی حکومەت پێش دادگا بڕیاری نەداوە و لایەنەکانی دیکە دەستوەردان لە کاروباری دادگا دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی شوبات، زانا مەلا خالیس، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاندووە:" سەرۆکی حکومەت پێش بریاری دادگا بڕیاری لەسەر پرسی زیندانی کراوانی بادینان نەداوە و کەیسەکەمان بۆ دادگا جێهێشتووە".
ئەوەشی راگەیاندووە:" لایەنەکانی دیکە دەستوەردان لە کارەکانی دادگا دەکەن و ئەوەش پرسێکی تەواو پێچەوانەی یاسا و دەستورە".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" لە سنوورەکانی دیەی هەرێمیش کەیسی دیکە هەیە گومانی پێشێلکاری مافی مرۆڤی لێدەکرێت و ناوهێنانی بادینان لەو کەیسەدا بۆ بە سیاسیکردنی پرسەکەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا