فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی عێراقی بۆ هێنانی
ڤاکسینی کۆرۆنا بەرەو وڵاتی چین بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی شوبات، حەیدەر مەجید،
وتەبێژی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە:" ئەمڕۆ
فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی عێراقی بۆ هێنانی یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرەو
وڵاتی چین بەڕێکەوت".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" حکومەتی
عێراق بڕی ٢٠٠ ملیۆن دیناری بۆ کڕینی ڤاکسین و ئەو ئامێرانەی کە بۆ پارێزگاری
لەڤاکسینەکە بەکاردێن تەرخانکردووە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، پێشتر بریکاری وەزیری
تەندروستی هەرێمی کوردستان بە BMC راگەیاند، لەدوای دوو هەفتە لەگەیشتنی یەکەم
کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە عێراق پشکی هەرێمیش لەو ڤاکسینە دەگاتە کوردستان.