دەزگا ئەمنییەکانی بەریتانیا لە رێگەی
دیزاینکردنی کڵاوێکی هاوشێوەی سەرپۆش، هانی ژنە موسڵمانەکانی وڵاتەکەی دەدات روو
لە دەزگا ئەمنییەکان بکەن و رۆڵیان لە بوارەکەدا هەبێت.
کەناڵی "سکای نیوزی"ی ئیماراتی
بڵاویکردووەتەوە:"لە ئێستادا خوێندکارێکی موسڵمان لە دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەی لیستەرشایەر بە
شێوازی تاقیکردنەوە سەرپۆش دەپۆشێت، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەدا بە شێوەیەکی
بەربڵاو لە نێو ژنە موسڵمانەکانی نێو دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکە پەیڕەو
بکرێت".
پۆلیسی لیستەرشایەر ئاشکرایکردووە:" ئەو
جۆرە سەرپۆشە لە مەوادی بەرهەمە وەرزشییەکان دیزاینکراوە، بۆ ئەوەی بەئاسانی
بەکاربهێندرێت".
هاوکات، یوسف نەجدی، ئەندامی کۆمەڵەی
موسڵمانانی نێو دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە رایگەیاندووە:" رێگەنەدان بە
سەرپۆشی ژنان لە نێو دەزگا ئەمنییەکان بەربەستێک بوو لەبەردەم ژنانی موسڵمان بۆ
ئەوەی روو لە دەزگا ئەمنییەکان نەکەن، بەو هەنگاوەش ئەو بەربەستە لەبەردەمیان نامێنێت.