وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە ژمارەی توشبووان تێدا بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە: "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٢ حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و پێنج هەزار و ٩١٢ پشکنینی نوێش ئەنجامدراوە".
ئاشکراشیکردووە: "٨٠ کەس چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە".