بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار ئاشکرایکرد، کەمێک بەر لەئێستا لە شاری سلێمانی بەچەقۆ هێرشکرایە سەر غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق.
ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١، د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار بە BMC راگەیاند:" نیو کاتژمێر بەر لە ئێستا بە چەقۆ هێرشکرایە سەر غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری پزیشکی بۆ کراوە و باری تەندروستی جێگیرە".
هاوکات دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان بە BMC راگەیاند:" رووداوەکە لەبەردەم ماڵی غالب محەمەد لە گەڕەکی هەوارە بەرزە
روویداوە، لە کامێراکانی چاودێریش دەرکەوتووە کە کەسێک هێرش دەکاتە سەری و دەموچاویشی
بە روونی دەرکەوتووە".
ناوبراو راشیگەیاند:" بە گوێرەی ئەو
گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێراکانی چاودێری تۆمارکراون تۆمەتبارەکە تەمەنی لە نێوان ٤٠ –
٤٥ ساڵانە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"لە ئێستادا دۆخی تەندرستی دکتۆر غالب جێگیرە و پاش کەمێکی دیکە رەوانەی ماڵەوە
دەکرێت".