بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند،
ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ ماتۆڕسکیلێک خۆی بە پێاوێکی بەتەمەن کێشا و
برینداریکرد، بەهۆی سەختی برینەکەشی رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا.
ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١، د. فەرهاد
محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند:" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێک خۆی بە پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵان
کێشا و پاش چەند کاتژمێرێک مانەوەی لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ، بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد:"پیاوەکە دەست و پێی بەهۆی رووداوەکەوە برینداربووە، چەند جارێکیش لەهۆشی خۆی چبوو، بۆیە مەترسی خوێنبەربوونی
کەلەی سەر لێدەکرا و لەبەر ئەوەی دکتوری کۆمەڵەی دەمار
لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ نییە، رەوانەی سلێمانی کرا".