جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند،
دۆخی تەندروستی غالب محەمەد جێگیرە و رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
ئەمشەو هەینی ٢٦ی شوبات، د، هێرش سەید سەلیم،
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە:" باری تەندروسی د، غالب
محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق جێگیرە پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجامدراوە".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" لەدوای
چارەسەرە پزیشکییەکان د، غالب رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێ، ئێوارەی ئەمڕۆ د، غالب
محەمەد لەگەڕەکی هەوارە بەرزەی شاری سلێمانی بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و
بریندارکرا.