وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان: داوای دۆزینەوەی هێرشکەرانی سەر غالب محەمەد دەکەین

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، داوای دۆزینەوەی بکەرانی ئەو پیلانە قێزەونە دەکەین و پاراستنی ئارامی لەئەستۆی دەزگا ئەمنییەکاندایە.

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی شوبات، دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە:" دوای دۆزینەوەی بکەرانی پشت ئەو پیلانە قێزەونە دەکەین و بە کاردانەوەیەکیش دژی بزوتنەوەی گۆڕان لێکیدەدەینەوە".
دەقی راگەیەندراوەکەی وتەبێژئ بزوتنەوەی گۆڕان....

لێدوانێک، لە وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کەسێک، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی، پەلاماری غالب محەمەد پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان ی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوە و، برینداری کردووە.

ئێمە لە کاتێکدا ئەو کارە ترسنۆکانە ئیدانە دەکەین، وەک کاردانەوەیەکیش دژی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان دەیبینین. هەربۆیە، داوای دەستبەجێ دۆزینەوەی بکەرانی پشت ئەو پیلانە بەرنامە بۆ داڕێژراوە دەکەین و، پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ئەستۆی دامەزراوە ئەمنیەکاندایە. ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا