سۆران عومەر: ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر ئازادیخوازان بە ئاشکرابوونی گەندەڵییەکان قەڵس دەبن

کوردستان 26/02/2021

Alternate Text

سۆران عومەر رایگەیاند، ئەوانەی هێرش دەکەن سەر ئازادیخوازان و رۆژنامەنووسان و پەرلەمانتاران، ئەو کەسانەن کە بەئاشکرابوونی راستییەکان و دۆسیەکانی گەندەلی و دزی قەڵس دەبن.

ئەمڕۆ هەینی، ٢٦ی شوبات، سۆران عومەر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند:" دکتۆر غالب یەکێک بووە لەو پەرلەمانتارانەی لەسەر مافی خەڵک بەرامبەر ستەم و گەندەڵی هاتووەتە دەنگ، ئێستاش کە ئەم رووداوە روویداوە دەبێت دەزگا ئەمنییەکان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزێتەوە".

ناوبراو راشیگەیاند:" غالب محەمەد باجی هەڵوێستەکانی پارێزگاریکردنی لە مافی خەڵک دەدات و ئەوانەی پەنا بۆ ئەم جۆرە کارانە دەبەن سەرئەنجام سەری خۆیان دەخوات".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا