حکومەتی هەرێم لەبارەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد هاتەدەنگ

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.

درەنگانی شەوی رابردوو، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) -حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ توندی هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له‌ شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان‌ راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه‌.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر‌ پێگه‌ و پۆستێكدا بن، ده‌خاته‌ گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.

د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2021/2/26

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا