لەناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ هەشت کەس برینداربوون.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە رایگەیاندووە:" بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند گەنجێکدا لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا هەشت کەس برینداربوون کە برینی چواریان سەخت بووە و رەوانەی هەولێر کراون".
ئاشکراشیکرد:"ئەو کەسانەی برینداربوون بە چەقۆ و لێدانی ئۆتۆمبێل برینداربوون، کە سەرجەمیان لە هەولێرەوە چوون بۆ ئاهەنگەکە".