دوای تێپەڕینی چەند مانگێک بەسەر کۆچی دوایی قادری حاجی عەلی کەسایەتی سیاسی کوردستان، لە مەراسیمێکدا یادی دەکرێتەوە.
خانەوادەی قادری حاجی عەلی بڵاویانکردووەتەوە:" رۆژی دووشەممە ١ی ئازار، لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی یادکردەوە بۆ کۆچکردوو سازدەکەن".
قادری حاجی عەلی، کەسایەتی سیاسی ناسراوی کرد، لە ساڵی ١٩٥٥ لەسلێمانی لەدایکبووە، لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکرد.