لەدوای
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەنجام نەدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزەکانی قۆناغی نۆی
بنەڕەتی وەزیری پەروەردە رایدەگەیەنێت گشتاندنی بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە
٢٧ی شوبات، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بە BMC راگەیاند:" پرسی ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوەکانی
کۆتایی وەرزی یەکەم و دووەمی قۆناغی نۆی بنەرەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی
ئەزموونەکان گشتاندنی بۆ دەکرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە دەنگۆیە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە "خوێندکارانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی تەنها
تاقیکردنەوەی نیشتیمانی لەسەر ٦٠ نمرە ئەنجامدەدەن، ئەو ٤٠ نمرەیەی دەمێنێتەوە لەسەر ٢٠ نمرەی رۆژانەی هەردوو وەرزەکە دەبێت و ٢٠ نمرەکەی دیکەشی لەسەر تاقیکردنەوەی مانگانەی هەردوو وەرزەکە دادەندرێت".