پۆلیسی سلێمانی نوێترین زانیاری لەبارەی تۆمەتباری هێرشکردنە سەر غالب محەمەد ئاشکرادەکات

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێدەچێت لەم چەند رۆژەدا تۆمەتباری هێرشکردنە سەر غالب محەمەد دەستگیربکرێت.

ئەمڕۆ شەممە سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" هەر لەدوای هێرشەکە هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دیارە ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە لە شوێنەکە هەڵاتووە".

ئاشکراشیکرد:" دکتۆر غالب سکاڵای تۆمارکردووە، وتوویەتی کەسەکە ناناسێت، بەڵام بیبینم دەیناسمەوە".

باسیلەوەشکردووە:" ئێمە پشتمان بە دیمەنەکانی کامێرای چاودێری کردووە، پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتووتدا دەستگیریبکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا