بڕیارە رۆژی دووشەممە یەکەم دانیشتنی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکاتەوە و دەستەی سەرۆکایەتیش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی شوبات، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" کاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشەممە، دانیشتنی ژماره (١)ی ئاسایی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بەڕێوەدەچێت".
جەختیلەوەشکردووەتەوە:"لە کۆبوونەوەکدا پاڵێوراو (هەڵكەوت انور خەلیفە)، له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بەڕێز (ئومێد عبدالرحمن حسن)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٢٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی دەخوات".