سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەری کوردستان رایدەگەیەنێت، بە پابەندبوونی زیاتر بە ئاینی ئیسلامی قەرەبووی لابردنی پاشکۆی ئیسلامی دەکەینەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی شوبات، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەری کوردستان بە BMC راگەیاند:"هەندێک حزب پاشگری ئیسلامی‌یان لە خۆیان ناوە کارێکیان کردووە، کە لەگەڵ ئیسلام ناگونجێت بۆ ئەوەش کە ئێمە باجی هەڵەی ئەوان نەدەین و دۆسیەی خۆمان تێکەڵ نەکەین ئەو پاشگرەمان لابردووە، بەڵام بە پابەندبوونی زیاتر بە ئاینی ئیسلامی قەرەبووی لابردنی پاشکۆی ئیسلامی دەکەینەوە".
باسیلەوەشکرد:"ئه‌وه‌ی ئێمە کردوومانە ئەوەیە كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه، خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ری ناردووه، ئەوەش راست نییە کە دەڵێن نیگەرانی زۆرە لەسەر ئەوە هەیە، لە کۆی ٧٠٠ کەس کە لەناو هۆڵەکە بوون ٥٥٥ کەس دەنگی پێدا و نزیکەی ١٢٣ کەس نیگەران بوون".
سەبارەت بە کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان عەلی باپیر وتی:"سه‌پاندنى سزاى شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێكدا ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رانه بێت‌و ئه‌وكه‌سه‌ى تۆمه‌تباركراوه تاوانه‌كه‌ى به‌سه‌ردا ساخبێته‌وه، ئه‌وه بێگومان كه‌س گله‌یی نییه، به‌ڵام به‌پێى زانیاری من چه‌ندین ئه‌ندامى ئێمه به‌ناحه‌ق گیراون‌و دواتر ئازادكراون و زۆربه‌ى دادگاییكردنه‌كان قسه‌یان له‌سه‌ره".