یەکێک لە دەوڵەمەندترین
مرۆڤەکانی جیهان و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت "بیڵ گەیتس" داوا
لە خەڵک دەکات خۆیان بەدووربگرن لە کڕینی دراویی دیجیتاڵیی بیتکۆین.
یەکێکە لەو هۆکارانەی
کە بیڵ گەیتس کڕینی بیتکۆینی پێباش نییە ئەوەیە کە دروستکردنی بیتکۆین کارەبا و وزەیەکی
زۆری دەوێت و بەرهەمهێنانی کارەبایەکی زیاتریش دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، دامەزرێنەری
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گرنگی زۆر بە ژینگە دەدات و حەزناکات بە هۆی بیتکۆینەوە
ژینگە پیس بکرێت.
لەسەرەتای
ئەمساڵەوە دراویی دیجیتاڵی بیتکۆین بە ڕێژەی لە ٦٠٪ بەرز بوویەوە و نرخی یەک
بیتکۆین نزیکەی بە ٦٠ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.