هۆشداری لەبارەی خواردنی سەوزە دەدرێت

تەندروستی 27/02/2021

Alternate Text

شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری دەدەنە ئەو کەسانەی نۆخۆشی گەدەیان هەیە بەوەی سەوزە و میوە بە خاوی نەخۆن.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی شوبات، رۆژنامەی( روسیسکایا گازیتا ) لەزاری پزیشکانەوە رایگەیاندووە:" ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی گەدەیان هەیە باشترە سەوزە و میوە بە خاوی نەخۆن، بەڵکو لەدوای کوڵاندن بەکاریبهینن".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" سەوزە و میوەکان لەدوای کوڵاندیان چەند ماددەیەکی خۆراکی لەدەستدەدەن، بەڵام ئەوکەسانەی نەخۆشی گەدەیان هەیە بۆ ئەوەی زیان بەگەدەیان نەگات باشترە بیکوڵێنن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا