کۆمپانیای
یوتوب لە نوێترین وەشانیدا تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەرنامەکەی زیاد دەکات کە
یارمەتی دایکان و باوکان دەدات بەشێوەیەکی باش چاودێری منداڵەکانیان بکەن.
ئەمڕۆ شەممە
٢٧ی شوبات، میدیاکانی بواری تەکنەلۆژیا رایانگەیاندووە:" کۆمپانیای یوتوب
لە نوێترین وەشانیدا تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەرنامەکەی زیاددەکات کە یارمەتی
دایکان و باوکان دەدات بەشێوەیەکی باش چاودێری منداڵەکانیان بکەن".
هاوکات باسلەوەشکراوە:"
لە تایبەتمەندییە نوێیەکەدا دایکان و باوکان دەتوانن بە دیاریکردنی تەمەنی
منداڵەکە لە ناو بەرنامەکە تەنها رێگە
بەبینی ئەو ڤیدیۆیانە بدەن کە گونجاوە بۆ تەمەنی منداڵەکەیان".