پارتی و حەشدی شەعبی کۆبوونەوە

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

هۆشیاری زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لەگەڵ فالح فەیاز فەرماندەی حەشدی شەعبی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێونا هەرێم و بەغدادیان تاووتوێ کرد.

ئەمڕۆ شەممە، نوسینگەی فالح فەیاز، فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بڵاویکردووەتەوە:" پێشوازیمان لە وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری کردووە".

ئاشکراشیکردووە:"لەکۆبووەنەوەکەدا باس لە توندکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستوردا کراوە".

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حەشد و پێشمەرگە کراوە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا