وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد، چەندین تیم بۆ پشکنینی
خوێندکاران بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن پێکهێندراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:" بەمەبەستی پشکنینی خوێندکاران بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەندین
تیم لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ پشکنینی خوێندکاران پێکهێندراوە و بەشێوازی
مەیدانی خوێندنگە جیاجیاکان بەسەر دەکەنەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە:"لە پێناو دڵنیابوون لە
تەندروستی خوێندکاران نمونەی پشکنین (سامپڵ) لە سەرجەم خوێندکارانی ئەو خوێندگەیە
وەردەگیدرێت کە لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە بەسەر دەکرێنەوە".
شایەنی باسە، پاش تۆمارکردنی چەندین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێم، لە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاردرا پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.