عێراق هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەدات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 27/02/2021

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی عێراق بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەردانی تارانی کرد.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١، کەناڵی "RT"ی رووسی بڵاویکردووەتەوە:" ئامانجی سەرەکی سەردانی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ ئەمریکا لەنێو خاکی عێراق، بە تایبەت پاش هێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و دواتریش هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر گروپە چەکدارییە شیعەکانی نزیک لە ئێران لە نێو خاکی سوریا".

ئاماژە بەوەشکراوە:" داوای سەرەکی فوئاد حسێن بەکارنەهێنانی خاکی عێراق بووە وەک مەیدانی شەڕی وڵاتانی دیکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتۆگۆ و  بەکارنەهێنانی هێزی سەربازی".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا