١،٩ ترلیۆن دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخانکرا

جیهان 27/02/2021

Alternate Text

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاریدا بڕی ١،٩ ترلیۆن دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تەرخانبکات.

ئەمڕۆ شەممە لە درەنگانی شەودا بە کاتی ئەمریکا، دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگیاندا بە پڕۆژەیاسای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بڕی ١،٠ ترلیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.

ئەو بڕە بودجەیە تایبەت دەبێت بە هاوکاریکردنی حکومەت و هاوڵاتیان و ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە کاریگەربوون.

لە پڕۆسەی دەنگدانەکەدا، ئەنجومەنی نوێنەران بە ٢١٩ دەنگ بەرامبەر بە ٢١٢ دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە دەنگیان دا، بەم هەنگاوەش یەکەم پڕۆژەی بایدن دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا چووە بواری جێبەجیکردنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا