وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکراکرا

عێراق 27/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، رۆژی دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" لە چوارچێوەی رێککەوتنمان لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازنیکا، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو کاروانی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە عێراق، بە گوێرەی رێککەوتنەکەش بە سێ قۆناغ ١٦ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا رادەستی عێراق دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە:" پاش پەسەندکردنی ڤاکسینی فایزەر لە بەڕیتانیا، بەهەمان شێوە رێککەوتن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەش کراوە بە سێ قۆناغ نیو ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا رەوانەی عێراق بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا