لەیدی گاگا، هونەرمەندی ناوداری ئەمریکا
رایگەیاند، بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار دەدات بەو کەسەی لە دۆزینەوە دوو سەگە دزراوەکەی
هاوکاری بکات.
ماڵپەڕی "TMZ"ی
ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە:" کاتژمێر ٩:٤٠ خولەکی شەوی چوارشەممە، لە یەکێک لە
شەقامەکانی لۆس ئەنجلۆس ئۆتۆمبێلێک راوەستا و بە دوو پیاوی چەکدارەوە دوو سەگی
لەیدی گاگایان لەو کەسە دزی کە بە ئەرکی پیاسەکردن بە سەگەکان راسپێردرابوو".
بە گوێرەی رۆژنامە جیهانییەکان، سەگەکان لە جۆری
سەگی "بوڵدۆگ"ی فەرەنسی بوونە، ئەو خانمە هونەرمەندەش رایگەیاندبوو، هەر کەسێک لە دۆزینەوەی سەگەکان هاوکاری بکات، بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاری پێ دەدات.