قائیمقامی سلێمانی: سلێمانی شارێکی ئازادە و لەگەڵ بیروڕای جیاوازدایە

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

قائیمقامی سلێمانی راگەیاند، ئەوکارەی بەرامبەر دکتۆر غالب ئەنجامدراوە، بەرامبەر ئیدارە و هێزە ئەمنییەکانی شار ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە میانەی بەسەر کردنەوەی غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:"  سلێمانی شارێکی ئازادە و لەگەڵ بیروڕای جیاوازدایە، ئەوکارەی بەرامبەر غالب محەمەد ئەنجامدراوە، بەرامبەر بە ئیدارە هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدراوە".

وتیشی:" هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکەن، دڵنیاین جێ پێی ئەو تاوانکارە دەدۆزرێتەوە کە ئەو کارە ترسنۆکانەی دەرهەق بە دکتۆر غالب ئەنجامداوە".
لەبارەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە رووداوەکە، ئاوات محەمەد روونیشیکردەوە:" با چاوەڕوان بین دواتر لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و ئاسایشەوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکان تەواو بوون ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا