ئاستی خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر چەند دەبێت؟

کوردستان 27/02/2021

Alternate Text

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بەڕووی شۆفێران دەکرێتەوە و ئاستی خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە هێڵی خێرای شەقامەکە ١١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١، فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:" ئاستی خێرایی رێگەپێدراوی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە هێڵی خێرای شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر ١١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەردوو هێڵی ناوەندیش خێرایی رێگەپێدراو تێیدا ١٠٠ کیلۆمەتر دەبێت، هێڵی راستی شەقامەکەش بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر تەرخانکراوە و ئاستی خێرایی لێخوڕین ٨٠ کیلۆمەتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" بە درێژایی رێگاکە لە هێڵی راستی شەقامەکە هێڵی خزمەت هەیە و دەتوانرێت بۆ حاڵەتی لەناکاوی وەستان بەکاربهێندرێت".

شایەنی باسە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری شاری هەولێر بە فەرمی لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا