Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوای لێپرسینەوە لە بەڕێوەبەری پەیمانگایەک دەکرێت کە وتبووی لە قۆناغەکانی خوێندندا قۆپیەم کردوە

کوردستان

27/02/2021

Alternate Text

رێکخراوی قوتابیانی کوردستان رایگەیاند، داوا دەکەن رێککاری یاسایی بەرامبەر بەو بەڕێوەبەری پەیمانگایە بگیرێتە بەر کە لە ماوەی پێشوودا وتبووی لە قۆناغەکانی خوێدندا قۆپیەم کردووە و داهێنانیشم تێداکردووە.

دوای بەدواداچوونێکی BMC بۆ لێدوانێکی ئاشنا فەلاح، بەڕێوەبەری یەکێک لە پەیمانگاکانی سلێمانی کە لە یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندندا وتبووی لە قۆناغەکانی خوێندندا قۆپیەم کردووە و هەتا داهێنانیشم تێدا کردووە و دواتر مشتومڕێکی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا لە راگەیاندنەکاندا، رێکخراوی قوتابیانی کوردستان داوا دەکات لێپرسینەوە لەو کەسە و ئەو دەزگای راگەیاندنەشدا بکرێ کە ناوبراو تێیدا دەرکەوتبوو.

دەقی راگەیاندراوەکەی رێکخراوی قوتابیانی کوردستان: 
وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم
لەم ڕۆژانەدا و لەکەناڵێکی ڕێگەپێدراوی تەلەفزیۆنییەوە، لەبەرنامەیەکی تەرفیهی و کات بەسەر بردندا، کەسێک کەخۆی وەک مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری پەیمانگایەکی ئەهلی دەناسێنێت، بەشێوەیەکی ڕوون و بەشانازییەوە باس لەوە دەکات کە لەپۆلی دووی ناوەندییەوە بە قۆپی و گزیکردن دەرچووە، هاوکات وردەکاری و شێوازەکانی قۆپیکردنیشی دەخاتەڕوو.
لە چەقی قەیرانە پەروەردەییەکاندا و لەم دۆخە ناهەموارەی کەرتی پەروەردە و خوێندندا، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە و ڕەواجپێدانی، تاوانێکی ئاشکرایە و کاریگەریی خراپ لەسەر بیر و بۆچوون و دەروونی قوتابیان و خوێندکاران جێدەهێڵێت، هەروەها حەزی زانست و، ویستی هەوڵ و کۆششکردن بۆ فێربوون بەلاڕێدا دەبات، ئەمە بەدەر لەوەی بە ئاشکرا قوتابیان بۆ پەنا بردنە بەر ڕێگای هەڵە و گزیکردن هان دەدات.
ئێمە لەڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان بەپێویستی دەزانین، لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە هەڵە زەقانەدا داواکاری گشتی لەهەرێم بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکات و ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر، هاوکات داواکارین لە هەرکام لەوەزارەتەکانی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و وەزارەتی ڕۆشنبیری) بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەستن و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر کەسەکە و ئەو دەزگا ڕاگەیاندنەش بگرنەبەر.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
٢٧ شوباتی ٢٠٢١

لەم لینکەوە بگەڕێنەوە سەرچاوەی یەکەم 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP