یانەی بەرشەلۆنە بە تۆمارکردنی دوو گوڵ
یارییەکەی بەرامبەر بە ئشبیلیا بردەوە و کۆی خاڵەکانی لە خولی تۆپی پێی خولی ئیسپانیا
گەیاندە ٥٣ خاڵ.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی شوبات، یانەی بەرشەلۆنەی
کەتەلۆنی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لەلایەن عوسمان دیمبڵی و لیۆنێل میسی بردنەوەی لە
یارییەکەی بەرامبەر بە ئشبیلیا مسۆگەرکرد و خۆی گەیاندە ریزبەندی دووەمی خولی
تۆپی پێی ئیسپانیا.
هاوکات، میسی بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە
یارییەکەدا کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ١٩ گۆڵ، بەوەش ریزبەندی یەکەمی گۆڵکەرانی خولی تۆپی پێی
ئیسپانیای بۆ خۆی پاراستووە.
شایەنی باسە، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە
جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە لە ریزبەندی یەکەمی خولی ئیسپانیایە.